پەیامی کورد... لە ڕاپەڕین شەش بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران
ئاسایشی ڕاپەڕین شەش تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد، کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، بە هاوکاریی ئاسایشی قەڵادزێ شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ماددە هۆشبەرەی پێیان بووە لە جۆری کریستاڵ بووە.
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان ڕاگیراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە