پەیامی کورد … لە پێنج مانگدا لە هەرێمی کوردستان ٢١٦ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە
عەمید ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و 1509 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 216 كەس گیانیان لەدەستداوە2670 كەسیش بریندار بوون.
عەمید ئەسعەد مەلا كەریم بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 216 كەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە كە "62 یان لە هەولێر، 79 لە سلێمانی، 35 لە دهۆك، 7 لە سۆران، 13 لەگەرمیان، 12 لەڕاپەرین و 8 كەس لەهەڵەبجە".
رونیشیكردووەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا 2670 كەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەهەرێم برینداربون و 1509 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، تا كۆتایی مانگی 5ی ئەمساڵ 40 هەزارو 767 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان هێنراوەنەتە ناو هەرێم و لەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان تۆماركراوە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم ئاشكراشیكرد، تائێستاش ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆكیان بۆ بەستراوە بەهەموو جۆرەكانیەوە گەیشتۆتە 1 ملیۆن و 861 هەزارو 612 ئۆتۆمبێل "941 هەزارو 298 ئۆتۆمبێل لەپارێزگای هەولێرەو 606 هەزارو 500 لە سلێمانی و 279 هەزارو 74 لەپارێزگای دهۆكەو 1624 لەگەرمیان و 3 هەزارو 62 لەسۆران و 3 هەزارو 54 یان هەڵگری تابلۆی گشتین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە