پەیامی کورد ... لە ئەنجامی تەقینەوەکەی عەفرین لانیکەم پێنج کەس کوژراون
بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە پێنج كەس لە عەفرین كوژران و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.
لە هەواڵێكیدا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “تەقینەوەیەكی بەهێز شاری عەفرینی كردە ئامانج، ئەو شارە لەژێر دەستی توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتەیە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەكە لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە لە بازاڕی هال نزیك ناوچەی پیشەسازی شارەكە، بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی هەن، پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە كە سێ كەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.
ڕوانگەی سوری ئەوەشی ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەكان تا دێت بەرز دەبنەوە بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەكان كە ١٩ كەسن و هەندێكیان لە دۆخێكی سەختی تەندروستیدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە