پەیامی کورد ... لیوا بەهجەت یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ووڵامی قسە نابە جێیەکەی بەرهەم ساڵح دەداتەوە
فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەێنێت : هەمیشە كورد هەوڵی داوە پێكەوەژیانی ئایینی ببێ بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی حوكمڕانی لە كوردستان. دەشڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە یەكەم زەنگی ئاشتییان لێدا و نەیانهێشت خاچ بكەوێت.
بەهجەت سێلكی، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە، كە لە كاتی رزگاركردنی باشیكدا، كاتێك چەكدارانی داعش كەنیسەیان رووخاندبوو و خاچەكەیان هێنابووە خوار، لەگەڵ پیشمەرگە قارەمانەكان جارێكی تر خاچیان لەسەر كەنیسەکە هەڵدابوو.
سێلكی، باسی ئەو ڕووداوە دەكات و دەڵێ: "ئێمە ئەوكاتەی باشیكمان رزگار كرد، تەنیا بۆ ئەم رۆژە نەبوو بڵێین ئێمە وامان كردووە، بەڵكوو دەمانەویست پەیامێك بگەیەنینە جیهان كە پێشمەرگە پارێزەری راستەقینەی تەواوی پێكهاتەكانە".
ئەو فەرماندەیە ووتیشی: "ئەوەی ئێمە كردمان، بەردەوامیدانی پرۆسەی لیبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی بوو لە كوردستان، ئێمە دەمانزانی لە شەڕی داعشدا زەرەرمەندی یەكەم مەسیحی و ئێزدییەكان بوون و دەمانەویست جارێكی تر دووچاری هیچ كۆمەڵكوژییەك نەبن".
ناوبرو ئاماژەیشی دا، كاتێك داعش ناوچە كریستیاننشینەكانی داگیر كرد، كریستیانەكان تەنیا كوردستانیان بە شوێنی پاراستنی خۆیان زانی و هەموویان هاتنە هەرێمی كوردستان و هەرێمیش بە دڵ و گیان دەرگای بە ڕوویاندا كردەوە وەك خاوەنی ماڵ بوون نەك ئاوارە.
دەشڵێ: "كە باشیكمان رزگار كرد، خاچمان لەسەر كڵێسا بەرز كردووە و یەكەم زەنگی ئاشتی لەسەر دەستی پێشمەرگە لێدرا، ئێستاش بۆ مەسیحییەكان هەرێمی كوردستان پارێزراوترین شوێنە، كە دەتوانن بە ئازادانە بژین و مومارەسەی دابونەرێتەكانیان بكەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە