پەیامی کورد... لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوی لەنێوان بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا
"ڕەوان بەخشی" لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ بڕوانامەی نێونەتەوەیی "زانست - دەمار"ی لە زانکۆی "هاروارد"ی ئەمریکا بۆ خۆی مسۆگەر کرد و ناوی لەنێو بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا.
ناوبراو خوێندکاری باڵای "دەمارناسی" و لێکۆڵەر لە بەشی "نۆرۆساینس - پێکهاتەی مێشک" لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی "تەندروستی و دەروون" لە وڵاتی کەنەدایە.
"ڕەوان بەخشی" پێشتریش چوار بڕوانامەی نێونەتەوەیی بە زمانی ئینگلیزی لە بواری "دەروون دەرمانی" لە بەشەکانی "خەمۆکی، وازهێنان لە مادە سڕکەرەکان و خۆکوژی و..." لە ڕێکخراوی دەروونناسانی APAی وڵاتی ئەمریکا وەرگرتووە.
زانکۆی "هاروارد"ی ئەمریکا یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە