لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست دا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد … لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست دا

لە رووداوێکی هاوتووچۆدا لە رێگەی تاران پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە رۆژی سێشەممە 21-9-2021 لەنێوان شارەکانی ساوە و بوئین زارا لە پارێزگای مەرکەزی روویدا و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تیبا خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا و دەستبەجێ هەر پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تیباکە گیانیان لەدەستدا.

محەممەد پوورشەمس، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەی پارێزگای مەرکەزی رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە کە شۆفێری تیباکە کەمتەرخەمی کردووە و بەپێچەوانەی رێنوێنییەکان، لە هێڵی بارهەڵگرەکە رۆیشتووە.

بەهرام سەیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای شاری ساوەش لەو بارەوە رایگەیاند، "پێکدادانەکە هێندە تووند بووە کە بەرلەوەی هێزەکانمان بگەنە شوێنەکە، هەر پێنج سەرنشینی تیباکە گیانیان لەدەستدابوو".

شاری ساوە لە پارێزگای مەرکەزیی ئێرانە و لەسەر رێگەی شاری تاران هەڵکەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە