چالاکێکی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

چالاکێکی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا


پەیامی کورد … چالاکێکی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، ئەرەستوو مەلاڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەرەستوو (ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢١) دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو خاکەلێوەی ٢٧٢١ (مارسی ٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە لە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێبەری کرا و سزاکەی بۆ ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە