١٠ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە

١٠ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە

پەیامی کورد ... ١٠ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ١٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی جەنیوەری و فێبریوەری ٢٠٢٢دا، لانی کەم ١٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٧ ساڵ بەندکران، ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و هەروەها پێ بژاردنی بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چوار چالاکی ژن کە یەکێکیان مێردمنداڵێکی ١٨ ساڵان بووە هاوڕێ لەگەڵ ژینگەپارێزێک و هەروەها شاعیرێک و چالاکێکی تەمەن ٥٦ ساڵ لەو ماوەیەدا سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

زیاترین سزاکان کە سێ حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکی سیاسی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان

کرماشان: ٤ حاڵەت کە بریتییە لە (٢چالاکی ژن و ٢ چالاکی پیاو)

سنە: ٤ حاڵەت کە بریتییە لە (٢ چالاکی ژن و ٢ چالاکی پیاو)

ئورمیە: ٢ حاڵەت کە بریتییە لە (٢ چالاکی پیاو)

 

ناوی ئەو چالاکانە کە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ئەحەد مەحموود حەسەن خەڵکی پیرانشار سزای ٦ مانگ بەندکران

٢_ئارمین ئێسپەرلووس خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

٣_ مریەم سادقی خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

٤_ شەمزین محەممەدی خەڵکی بۆکان سزای ٥ مانگ بەندکران

٥_ شنە ئەحمەدی خەڵکی پاوە سزای ٦ مانگ بەندکران

٦_ڕۆیا مەحیەدینی خەڵکی پاوە سزای ١ ساڵ بەندکران

٧_ ئیبراهیم تاریمورادی خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکران و پێ بژاردنی ٣٠ ملیۆن تمەن پارە.

٨_ کامران تەکووک خەڵکی کرماشان سزای ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران

٩_ حوسێن ڕەحمانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سزای ٣ مانگ بەندکران و٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

١٠_ ئەژین ڕەحمانی خەڵکی کامێران سزای ١ ساڵ بەندکران.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە