بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی هەینی " ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، چەکدارانی نەناسراو ئەندامێکی سوپای پاسدارانیان کردە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان ناسنامەی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران ”عەلی چەمک“ ناسراوە بە ”عەلی سوور“ خەڵکی گوندی ”کاسەکەران“ ڕاگەیندراوە کە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی ولە گەڕەکی کەمەربەندی پیرانشار کەوتەوەتە بەر هێرش و کوژراوە.
هەتا ئێستا هیچ یەک لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە