بە فەرمانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاری رووخاندنی ژماره‌یه‌ك خانووی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی دەرکرا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار بیانوویه‌كه بۆ ده‌ركردنی كورد لە کەرکووک و جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
بەگوێره‌ی نوسراوێكی راكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، كە رۆژی 6/3/2018 رەوانەی چەند لایەنێكی پەیوەندیداری شارەكەی كردووە، داوای رووخانی خانووی زیادەڕۆیی لە گەڕەكەكانی باروتخانه و چهنجا عه‌لی فه‌یله‌ق كردووە.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند" به‌دواداچوونمان بۆ نووسراوی پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك له‌باره‌ی روخاندنی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كورد نشینی شاری كه‌ركووك كردووه و پارێزگاری كه‌ركووك پێی راگه‌یاندووین، ئه‌مه لابردنی زیاده‌ڕۆیه له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی شاری كه‌ركووك، پێموایه ئه‌مه‌ش به‌هانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خانووی كورد خاپووربكرێن و گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان تێكبدرێن، چونكه سه‌رده‌می پێش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقیش زیاده‌ڕۆیی هه‌بووه و پارێزگار ئاماده‌نییه ده‌ستی بۆ ببات.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه بۆ چه‌ندین جاره پارێزگار و ده‌سته‌ڵاتدارانی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كورد له شاری كه‌ركووك ده‌ربكه‌ن له‌مباره‌یه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك جێگه‌ی .نیگه‌رانی و قبووڵكردن نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی نێو ئه‌و خانوانه كوردن و دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە