پەیامی کورد … لە کەرکووک هێرش کرایە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا
ئەمشەوی چوارشەممە له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركووك، به نارنجۆكێكی ده‌ستی هێرش كرایە سەر نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی هێرشەكەدا، تەنیا زیان بەر نووسینگه‌كه كەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك هێرش كراونەتە سەر كادیر و نووسینگەكان و بارەگاكانی پارتی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی، هەروەها هێرش كراوەتە سەر چەند هێزێكی تری عێراقیش، لەناویاندا هاوپه‌یمانیی عه‌زم و هێزه‌كانی نزیك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له یه‌كه‌م كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا، به ده‌نگی زۆرینه‌ی پەرلەمانتاران، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پەرلەمان هه‌ڵبژێردرا، له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ریشدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی پارتی بوو له كه‌ركووك و زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە