پەیامی کورد... لە کەرکووک كاندیدێك تەنانەت دەنگی خۆیشی بەدەست نەهێناوە
دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەچوو، لە پارێزگای كەركوك كاندیدێك تەنانەت دەنگی خۆیشی بەدەست نەهێناوە.
بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا كاندیدێك بەناوی بیلال هادی ئیسماعیل لە هاوپەیمانێتی مەدەنی دیموكراتی هیچ دەنگێكی بەدەست نەهێناوە، واتە خۆیشی دەنگی بەخۆیی نەداوە.
جێگەی باسە، بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە بووەتە و براوەی یەكەمی ھەڵبژاردنەكە و ھاوپەیمانی نەبنی بەسەرۆكایەتی ھادی عامری دووەم بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە