لە ئۆپەراسیۆنێکی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک ١٦ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنێکی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک ١٦ کەس دەستگیرکران

پەیامی کورد... لە ئۆپەراسیۆنێکی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک ١٦ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنێکی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ١٦ کەس لە کەرکووک دەستگیرکران.

لەمبارەیەوەو بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکەوە بڵاوکراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر سێ ناونیشان لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە ناوەندی شارەکە ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیرا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەو ماددە هۆشبەرەی کە قسەی لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی وڵاتەوە ڕەوانە کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە