پەیامی کورد ... لە پارێزگای سنە به هۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای ٧٠ گوند داخراوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌فر ڕێگای ٧٠ گوندی ئه‌و پارێزگایه‌ی داخستووه.
محه‌مه‌د را‌شد موده‌ریس گورجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سنه به ئاژانسی ئیلنای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و پارێزگایه‌ی گرتۆته‌وه ڕێگای ١٨٠ گوند گیرابوو كه به‌هۆی تیمه‌كانی به‌فر پاكه‌ره‌وه تا ئێستا ڕێگای ١١٠ گوند كراوه و له ئێستاشدا ڕێگای ٧٠ گوند به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
گورجی ڕاشیگه‌یاندووه له‌ئێستادا تیمه‌كانی پاكه‌ره‌وه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگای ئه‌و ٧٠ گونده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سنه داوای له هاووڵاتیان كردووه ئه‌گه‌ر كاری پێویست و زه‌روریان نییه خۆیان له هاتوچۆكردن به‌دوور بگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە