لە گەرمیان باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

لە گەرمیان باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

پەیامی کورد... لە گەرمیان باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

پۆلیسی گەرمیان باندێکی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد کە لە حەوت کەس پێک هاتبوون.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، لە سنووری گەرمیان باندێکی حەوت کەسییان دەستگیرکردووە، سەرجەمیان جگە لە بەکارهێنان بازرگانیشییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون شەش کەسیان خەڵکی گەرمیانن و یەکێکیان خەڵکی هەولێرە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ماددەی کریستاڵ و تریاک، هەروەها ئامێر و کەرەستەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی 30 لە یاسای هۆشبەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە