لە کرماشان ژنێک بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆی ئاگردا

لە کرماشان ژنێک بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆی ئاگردا

پەیامی کورد ... لە کرماشان ژنێک بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆی ئاگردا

 

هەنگاو: ژنێکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی قەزای جوانڕۆ  سەر بە پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک پێش بە زۆر شووی بە پیاوێکی بە تەمەن کردبوو، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست داوە.

 

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویە٢٠٢١) ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی گوندی (کڵاش لولم)  سەربە شاری جوانڕۆ، بە ناوی  “سەرحەد ڕۆشەندڵ” بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم ئەم ژنە حەوتووی ڕابردوو و دوای سێ ڕۆژ لە بە شوودانی زۆرەملێ بە پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کە پێشتر سێ ژنی هێناوە و باوکی ٥ منداڵ بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

 

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە مامۆستایەک بە ناوی “مەلا ساڵح نوری” پێشنوێژی گوندەکە، بەو کچەی وتووە کە شوو بەو پیاوە بکات و پێی وتووە ”تۆ تەمەنت لەسەرەوەیە و چیدی هەڵی شووکردنت نیە“ ، تەنانەت پرۆسەی شووکردنەکەی بە شێوەی یاسایی تۆمار نەکراوە.

 

 

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، ئەو ژنە سێ ڕۆژ دوایی ئەوەی شووی کردووە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی و لەوێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە