پەیامی کورد... لە ساڵیادی مەهسا ئەمینیدا، تاران رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتەبەر
لەگەڵ نزیكبونەوەی ساڵیادی مەهسا ئەمینیی، تاران رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتەبەر و هەڵمەتێكی دەستگیركردنی فراوان دەستیپێكردووە.
رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویكردووەتەوە،"هێزە ئەمنیەكانی ئێران كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە, لەترسی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەكان لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی مەهسا ئەمینی, كە لە (17)ی ئەیلولی ساڵی پار لەبنكەیەكی پۆلیس گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشدراوە،"لەو چوارچێوەیەدا, هەڵمەتێكی ئەمنیی فراوانیان دەستپێكردووەو تائێستا چەندین كەسایەتی گشتی و چالاكان و كەسوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون".
رۆژی هەینی رابردوو رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی رایگەیاند،" دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین چالاكی دیاری ئێرانیان بە تۆمەتی بێبنەما دەستگیركردووە".
لای خۆیەوە, محەمەد پاكبور فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای پاسداران رایگەیاندووە،"وڵاتەكەی روبەڕوی جەنگێكی تێكەڵ بووەتەوە, پێویستە رەوتی دژەكانی ئێران تێكبشكێنرێن, كە هۆلیودو كەسایەتیە بەناوبانگەكان و جوداخوازەكانی لەخۆی كۆكردووەتەوە".
چالاكانی نیشتەجێی دەرەوەی ئێران دەڵێن،" هێزە ئەمنیەكان هەڵمەتی سەركوتكردنیان چڕكردووەتەوە, لەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەكان لە یەكەم ساڵیادی گیان لەدەستدانی مەهسا ئەمینیدا".
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران كە بارەگاكەی لە شاری نیویۆركە دەڵێت،"ناوەندە ئەكادیمیەكان روبەڕوی فشاری زیاتری هێزە ئەمنیەكان بونەتەوە, نزیكەی (22) مامۆستای زانكۆ روبەرڕوی دەركردن و راگرتن لەكاركردن بونەتەوە".
لەبەرامبەردا میدیاكانی نزیك لە دەزگا ئەمنیەكانی ئێران, چالاكان بەوە تۆمەتبار دەكەن, پەیوەندییان لەگەڵ لایەنی دەرەكی گوماناوی هەیە و دەیانەوێت بۆ ئامانجی تایبەت داواكاری سەندیكاو گروپەكانی تری كۆمەڵگا بەكاریهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە