پەیامی کورد ... لە سیدەکان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری مین ـ هەولێر رایگه‌یاند، له شاره‌دێی "دیانا" سەربەقەزای سۆران، مینێكی چێندراو به هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه.
رووداوه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە چیای "بۆڵێ"ـی ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران روویداوه.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە "عەرەب حهمهدەمین" ڕاگەیەندراوە و لە دایکبووی (1955)هو دانیشتووی گەڕەکی "سەرچەم"ی ناحیەی "دیانا"یە.
دوای رووداوه‌كه، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە