لەسێدارە دانی ٧ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لەسێدارە دانی ٧ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... لەسێدارە دانی ٧ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی حەوت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم حەوت هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سنە و ئەلیگوودەرز جێبەجێ کراوە.

 

لە کۆی ئەو حەوت کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەش کەسیان  بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ)  و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

 

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٤ حاڵەت بووە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە و  ٢ کەس لە پارێزگای لوڕستان و کەسێک لە پارێزگای کرماشان لە سێدارە دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە