پەیامی کورد … پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26/9/2021، پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ف، ل، ع) و (ع، ن، ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیرکرد".
ئەوەش خراوەتە روو: "تۆمەتبارانی ئاماژەپێدراو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWی بێ تابلۆدا گیرا".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەشی بەوەداوە کە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، تۆمەتباران رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە