لە سەر بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان ناکۆکیان هەیە

لە سەر بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان ناکۆکیان هەیە

ئەمڕۆ جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەکۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە بایكۆتی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دوو بۆچوون هەبووە و ئەو ڕاسپاردانەش كە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە كراوە ئاراستەی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی دەكرێت بۆ ئەوەی لە سەری بڕیار بدرێت.

 ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكردووه‌ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی ئەو ساختەكاریی و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و كۆمەڵێك ڕاسپاردەش ئامادە كراوە.

کوێستان محەمەد هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە لەناو ئەندامانی جڤاتی گشتیدا دوو ڕا هەبووە، ژمارەیەك لەئەندامان لەگەڵ ئەوەبوون چوونی نوێنەرانی گۆڕان بۆ بەغدا شەرعیەتدان بە ساختەكارییەكانی یەكێتیە  بۆیە بایكۆت و چوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی بزوتنەوەی  گۆڕان دەبێ بكرێت بۆ پەرلەمانی عێراق .

ئەوەشی خستەڕوو كە ژمارەیەكی تری ئەندامان پێیانوایە نوێنەرانی گۆڕان بچنە بەغدا بۆ ئەوەی ببنە چاودێرێكی بەهێز بۆ ئەوەی جارێكی تر كارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە، بەتایبەتی بەسەر ئەو لایەنانەی كەخیانەتیان كردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە