پەکەکە لە سەر داوای خەڵک لە شەنگال کشانەوە

پەکەکە لە سەر داوای خەڵک لە شەنگال کشانەوە

قایمقامی شەنگال ڕایگەیاند، لە پێشوتردا ئیدارەی شەنگال و ئەنجومەنی قەزاكە و ئەنجومەنی پارێزگا و خەڵکی شەنگال داوایان لە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) كرد لە شەنگال بكشێنەوە.
مەحما خەلیل ڕایگەیاندووە، “چۆڵكردنی شەنگال لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە لەسەر داوای خەڵكی شەنگال بوو، ئەوە هەنگاوێكی باش بوو بۆ ئەوەی جارێكی تر شەنگال نەكەوێتە ناو ململانێیەكی نێودەوڵەتی”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە پێشووتردا ئیدارەی شەنگال و ئەنجومەنی قەزاكە و ئەنجومەنی پارێزگا و خەڵی شەنگال داوایان لە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد لە شەنگال بكشێنەوە، دواتر دوای هەڕەشەكەی ئەردۆگان پەكەكە كشانەوە سوپاسیان دەكەین كە نەیانهێشت شەنگال ببێتە كێشەیەكی نێودەوڵەتی”.
هەفتەی رابردوو پەكەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانی لەشەنگال دەكشێنتەوە، دوێنێ دواین گروپی گەریلاكانیان شەنگال-یان جێهێشت.
مەحما خەلیل وتیشی، “ئێستا سوپای عێراقی و پۆلیسی عێراقی و حەشدی شەعبی لەناو شەنگالن، داوامان كردووە حەشدی شەعبی لەوێش نەمێنێ، داوامان لە حكومەتی عێراقی و باڵوێزخانی ئەمەریكا كردووە بەپێی دەستوری عێراقی هەروەك چۆن پێش ساڵی 2014 پۆلیسی عێراقی بەهاوبەشی لەگەڵ كورد شەنگال و خەڵكەكەی بپارێزن لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكادا”.
سەبارەت بە هەبونی هێزەكانی پێشمەرگە لەئێستادا لەناو شەنگال قایمقمی شەنگال ووتی، “هەندێك لە هێزی پێشمەرگە لە مەزاری شەرەفەدین هەن ئەویش بەفەرمی نا بەڵكو ئەو هێزانەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن كە هێزەكەی قاسم شەشۆیە و زیاتر لە هەشت هەزا ئەندامی هەیە”.
لەبارەی چارەنوسی ئەو هێزانەی لە ئێزیدییەكان خۆیان و شەنگالیەكان بۆ پاراستنی شەنگال پێكهێنرا مەحما خەلیل دەڵێت، “ئەو هێزانەی لە ئێزیدییەكان پێكهێنرا ئێستا هەر لەناو شەنگال-ن وەك یەپەژەی شەنگال، بەڵام یەپەژە حكومەتی عێراقی لە چوارچێوەی خۆی یاخود سوپا و پۆلیسی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی ڕێكی خستون”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە