پۆلیسی ئێران: هەرکەس لەسەر نەپۆشێنی حیجاب سووربێت، دەستگیردەکرێت

پۆلیسی ئێران: هەرکەس لەسەر نەپۆشێنی حیجاب سووربێت، دەستگیردەکرێت

پەیامی کورد... ۆلیسی ئێران: هەرکەس لەسەر نەپۆشێنی حیجاب سووربێت، دەستگیردەکرێت

فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ڕایدەگەیەنێت،"ئەوانەی پۆشینی حیجابیان جێبەجێنەکردووە و روبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە هێندەی پەنجەکانی دەستێک بوون".

ئەحمەد رەزا رادان، فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاندووە،"رەنگە لە سەرتاسەری وڵات ئەوانەی بەرەنگاری پۆلیس بوونەتەوە، یاسای پۆشینی حیجاب جێبەجێناکەن هێندەی پەنجەکانی یەک دەست بن".

ئاماژەی بەوەشداوە،"زۆرینەی ئەو کچ و ژنانەی کەموکوڕی لە حیجابەکەیاندا هەبووە بەهۆی کەمتەرخەمی بووە، دوای ئەوەی پۆلیس هۆشداری داونەتێ حیجابیان بێ کەموکوڕی پۆشیوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئەگەر هەر کەس لەسەر نەپۆشێنی حیجاب سوربێت، بە دڵنیایی دەستگیردەکرێت و رەوانەی دادگا دەکرێت".

هۆشداریشی داوە،"گروپێک لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاندان بۆ بێحیجابی دەکەن، راستەوخۆ ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن، مامەڵەی یاسا و دادگاکان لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە توندتر دەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە