لە سۆران چوار کەس به ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەستگیر کران

لە سۆران چوار کەس به ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەستگیر کران

پەیامی کورد... لە سۆران چوار کەس به ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەستگیر کران

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران، کە ئەمڕۆ چورشەممە 23ی2ی2022 بڵاو کراوەتەوە، توانیویانە چوار کەس، بە بڕێک مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

لە راگەیاندراوەکەی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆراندا هاتووە: “دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون، هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران، بە هاوبەشیى لەگەڵ بنکەى ئاسایشى بازگەکانى سۆران و هەماهەنگیى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ناوشار، بەپێى ماددەى 25ی "مخدرات"، توانرا چوار کەسى بەکارهێنەر و فرۆشیارى مادە هۆشبەرەکان، بە بڕى 125 گرام مادەى هۆشبەرى جۆرى (شیشە و حەشیش) و کەلوپەلى بەکارهێنان دەستگیر بکرێن".

ئاماژەش بەوە کراوە، لە کاتى دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران بە چەک هەوڵى ڕووبەڕووبوونەوەى هێزەکانى ئاسایشیان داوە، بەڵام خۆشبەختانە، هێزەکانمان بە لێهاتوویى توانییان ڕووبەڕوویان ببنەوە و هەر چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەکەکانیان لە جۆری کلاشینکۆف، 3 سێ دانە ڕومانە و دەمانچەیەکدا بگرن".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە