بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، لەبەرامبەر هەوڵێکی ئێران بێتەدەنگ.
حسێن حەمە ڕەحیم، ووتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێران سەرچاوە ئاوییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ١٠٠% گرتووەتەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت "٧٠%ی ئاوی سیروان لە ئێرانەوە دێتە خاکی هەرێمەوە، ئێستا ئێران بە ڕێژەی لەسەدا سەد ئاوەکەی گرتووەتەوە، هاوکات ئاڕاستەی دەریاچەکانی زابی سەرو و زابی خواردوی گۆڕیوە، بەوەش ئاو بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەرێم کەمیکردووە".
بە ووتەی حسێن حەمە ڕەحیم، ئاو بابەتێکە پەیوەندیدارە بە سەروەری عێراقەوە و دەبێت حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسیارێتیەکەی هەڵبگرێت و ئەرکی بەغدایە، لەگەڵ ئێران لەو ڕووەوە دانووستان بکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە