سەرۆکی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی کوردانی یەزیدی " ئیبۆ کاوە خەتاری " ڕایگەیاند : پەکەکە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی منداڵانی کوردی یەزیدی . بە گوێرەی زانیارییەکان ٣٠٠ منداڵی یەزیدی لە لایەن چەکدارانی پەکەکە وە ڕفێندراون و بۆ قەندیل گوازراونەتەوە و لەوێ پەروەردەی سەبازی و چەکدارییان پێ دەکڕیت .
ئەو کاتەی کە تێرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال ژمارەیەکی زۆر چەکداری پەکەکە ئەو دەرفەتەیان بە هەند زانی و خۆیان بە زۆری لە سەر شەنگال فەرز کردوو تاکوو ئێستاش لەگەڵ چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەو شارەیان لە بن دەستدایە .
سەرۆکی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی کوردانی یەزیدی " ئیبۆ کاوە خەتاری " ڕایگەیاند : هەبوونی هێزێک وەکوو پەکەکە و حەشدی شەعبی و هەروەها هێزە عێراقییەکان بووەتە سەرچاوەی ئاڵۆزی و کێشە لە ناوچەی شەنگال و هەر یەک لەوانە بە نۆبەی خۆیان ناهێڵن لە ناوچەکە ئارامی درووست ببێت .
کوردە یەزیدییەکان " پەکەکە " تۆمەتبار بە ڕفاندنی منداڵەکانیان دەکەن کە هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر و بەرچاو لە منداڵەکانیان وون و دواتر دەرکەوتووە کە هەندێک لەو منداڵانە لە ناو پەکەکە دان .
کاوە ئیبۆ خەتاری هەروەها ووتی : جگە لە تێکدانی شەنگال و ئالۆزکردنی زیاتری ڕەوشەکە ، پەکەکە دەستی لە ڕفاندنی ژمارەیەکئی زۆری منداڵی یەزیدی هەیە و هەتاکوو ئێستاش نزیکەی ٣٠٠ منداڵ و گەنج لە لایەن پەکەکە وە ڕفێندراون .
هەروەها ڕایگەیاند : " ئەو یەزیدییانەی کە ڕفێندراون بە چەندین شێوازی جیا بردراون ، بەشێک لەوانە ئەو کاتەی کە داعش هێرشی سەر شەنگالی کرد و پەکەکە خۆی گەیاندە شەنگال و منداڵ و گەنجی یەزیدییان لەگەڵ خۆیان بردە ڕۆژئاوای کوردستان و هەر لەوێ ئەوانیان کردە چەکدار . بەشێکی دیکەی ئەو ڕفێندراوانە لە لایەن پەکەکە وە برانە قەندیل و بە گوێرەی زانیارییەکان لەوێ پەروەردە دەکرێن هەروەها بە تەمەنترین کەسەکانی ناویان ١٨ ساڵینە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە