پەیامی کورد ... لێشاوی گەورەی کاروانی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا
کاروانی کۆچبەران لە ووڵاتانی ئەمریکای ناوەندی حەرەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەست پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، زیاتر لە هەزارودووسەد کۆچبەر لە ئەمریکاوە کە بریتی لە هەزاران پیاو ، ژن و منداڵ دەبن ، ماوەی دوو مانگە لە شاری سنووری تاپاچولای مەکسیک دا بە سەر برد بەو هیوایەی کە بتوانن بگەنە ناو خاکی ئەمریکا . بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک ل ەسەرچاوەکان لە نێوان ئەم کۆچبەرانە دا خەڵکێکی زۆریش لە کووبا ئامادەن .
لە مانگی جانیوەری دواهەمین کاروان ی هاوشێوە ، حەرەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە ئەمریکا لە هێدۆراس ەوە دەست پێکردبوو کە ژمارەی ئەوان دەگەیشتە ٤٠٠ کەس .
ئەم گرووپە لە دانیشتوانی ئەمریکا ناوەندی لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨ حەرەکەی خۆیان بەرەو ویلایەتەیەکگرتووەکان کلە ڕێگای مەکسیکەوە دەست پێکرد . هەر بە پێی ڕاپۆرتەکان لە سەرچاوەگەلی جۆراوجۆرەوە ، لە شەش تا نۆ هەزار کەس لە حاڵی ئێستادا ل ەسنووری ئەمریکا بۆ مەکسیک ئامادەن و ئەمریکا بۆ بەرقەراری ئەمنییەت لەو ناوچەیە ، چەندین هەزار هێزی ئەمنییەتی جێگیر کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە