لە شاری بانە نزیکەی ٢٠ کەس دەستبەسەر کران

لە شاری بانە نزیکەی ٢٠ کەس دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … لە شاری بانە نزیکەی ٢٠ کەس دەستبەسەر کران

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بانە چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە سێ کەسیان بران.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی “سەلاح پزیشکی، رەفیق پزیشکی، مەناف پزیشکی کە برای یەکترین و هەروەها جەماڵ موروەتی، سەعید ڕەشیدی، فەرزاد پزشکی، بێهزاد پزشكی، فەرهاد پزشکی، لوقمان پزشکی و عوسمان ئەحمەد لیفە” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە کەڵکوەرگرتن لە ئوتومبیلی مانگی سوور هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندەکانی “چۆمان، کەوپێچ، نەمشیر و نەجنە” و چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە لەکاتی دەستبەسەر کران ئەو کەسانە و بنەماڵەکانیشان لەلایەن ئەو هێزانەوە دراونەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکردن.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم هاوڵڵاتیانە شاری بانە میلیتاریزە کراوە و هێزە ئەمنییەکان لە ناو شار بڵاوەیان پێکراوە و ئەگەری دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان هەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە