پەیامی کورد … لە شارەزوور ٣٠ تۆمەتباری مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاشكرایكرد، لەماوەی ٦ مانگی رابردودا ٣٠ تۆمەتباری بەكارهێنان و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەریان دەستگیر كردووە و دەستیش بەسەر چەندین جۆر مادەدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكان، بە بەردەوامی هێزەكانمان روبەڕوی ئەو كەسانە وەستاون كە بازرگان یان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان بوون و روبەڕوی یاسا كراونەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، لەماوەی ٦ مانگی رابردوودا ٣٠ كەس لە ڕەگەزی نێر دەستگیر كراون، ١٨ کەسیان دۆسیەكانیان یەكلایی كراوەتەوە و ١٢یان لە لێكۆڵینەوەدان.
ئەوەش هاتووە،دەست بەسەر ٩ گرام تریاك، نزیكەی٧ گرام ئەمڤیتامین و حەبی لەفكراوی جۆراوجۆر دا گیراوە، سەرەڕای ئەوەش ٩ تۆمەتباری دیكە كە ساڵی رابردوو دەستگیر كرابوون ئەمساڵ لەلایەن دادگاوە سزا دراون، لە ئێستاشدا هێزەكانمان بەردوامن لە كۆكردنەوەی زانیاری بەمەبەستی بەدواداچون و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تۆمەتباراندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە