پەیامی کورد.... لە پشدەر زياتر لە 60 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناو برا
لە سنووری قەزای پشدەرى ئیدارەى ڕاپەڕین ئاسایشی سنوورەکە بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر لە 60 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لەناو برد کە لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا لە سنوورەکە دەستى بەسەردا گیرابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشى پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنى ئاسایشى ڕاپەڕین، ماددە هۆشبەرەکە بریتى بوو لە 40 کیلۆگرام تلیاک و نۆزدە کیلۆگرام هۆشبەری کریستاڵ، یەک کیلۆگرام حەشیش و نۆسەد گرام هێرۆیین و بیست پارچە حەبی میسادۆن.
تەواوى ماددە هۆشبەرەکە بە ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کوورەی سووتێنەرى نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ سووتێندرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ بازرگانیکاران و بەکارهێنەرانى ماددە هۆشبەرەکان دەستى پێ کردووە کە دەستگیر و بەند کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە