لە شنۆ پێنج کەس دەستبەسەر کران

لە شنۆ پێنج کەس دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … لە شنۆ پێنج کەس دەستبەسەر کران

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوۆرز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مارسی ئایاری ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی شنۆ چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ساڵح حەسەن پوور، عیسا حەسەن پوور، هادی ڕاه ئاوەرد و عەلی حەسەن پوور دەستبەسەر کردووە.

 

هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئادار، هێزە ئەمنییەکان لاوێکیان بە ناوی “هادی خاڵندزاده” دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی بە شداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، سقز و مەریوان هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە