پەیامی کورد ... لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سناپ چات دەستبەسەر کران
به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له رێی سناپ چاته‌وه، پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی دەستبەسەر کرد.
رۆژی چوارشه‌ممه ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، لەسەر سکاڵای مێردمناڵێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەڕێی سناپ چاتەوە هەڕەشەیان لەسکاڵاکارەکە کردووە و بڕێک پارەشیان لێ سەندووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیده‌كات، تۆمەتبارەکان لەدایک بووی ساڵی(٢٠٠١) و(٢٠٠٥)ن، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (٢) ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراون، بڕی ئەوپارەیەش کەلە سکاڵاکاریان سەندووە دەستی بەسەرداگیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە