پەیامی کورد … لە سلێمانی كچە خوێندكارێك لە پردی وڵوبە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
كچە خوێندكارێك لە پردی وڵوبەی شاری سلێمانی كەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێراش دەڵێت: تا ئێستا دیار نییە كەوتوەتە خوارەوە یان خۆی فڕێدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە كچە خوێندكارێك لە پردی وڵوبە كەوتوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
كچەكە تەمەنی لەنێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵیدایە و جلی خوێندنگای لەبەردا بوە و دوای كەوتنە خوارەوەشی كەوتوەتە ژێر ئۆتۆمبێلێكەوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێراش باسی لەوەشكردوە: تا ئێستا ناسنامەی كچەكە نەزانراوە و ئەوەش نەزانراوە كە كەوتوەتە خوارەوە یان خۆی فڕێدراوە و لە ئێستاشدا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە