پەیامی کورد... لە سنووری کرماشان پێنج کۆڵبەری دیکە بریندار بوون
سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بەمەش لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانی کەم پێنج کۆڵبەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دوو خاڵی جیاوازی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی حەبیب محەممەدی خەڵکی ڕوانسەر، ئەمین وەیسی و نامدار حوسێنی خەڵکی جوانڕۆ لە بەشی سەر، دەست و سینگی خۆیان پێکراون.
ڕۆژی ڕابردوودش دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی بەختیار خەڵکی جوانڕۆ و مەسعوود مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان هەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە