لیستی خانەنشینان كێشەی تێدەكەوێت

لیستی خانەنشینان كێشەی تێدەكەوێت

هەوڵەكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بۆ یەكخستنی لیستی خانەنشینانی سەربازی، بێ ئەنجام دەبێت و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانیش ڕایدەگەیەنێت: حكومەت هیچی بۆ نەكردین و لەئێستاشدا چاوەڕوانی پرۆژەكەی پەرلەمانین لەبارەی چاكسازی خانەنشینییەوە.

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان ڕاگەیاند: لیستی خانەنشینیمان ئامادەكردو پێشكەشی حكومەتمان كرد، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پێشمەرگەو دارایی كۆبونەوەمان كرد، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵ و كۆبوونەوانە بێئەنجام بوون و گوێیان پێنەداین، هیچ شتێكیان بۆ نەكردین بەمەبەستی یەكخستنی لیستەكانی خانەنشینی.

وتیشی: "لەئێستادا بەپێی یاسای چاكسازی، سەرجەم لیستەكانی خانەنشینان بەمەدەنی و پێشمەرگەو سەربازییەوە، كراون بەیەك لیست، لەو چوارچێوەیەشدا پرۆژەیەكمان ئاراستە كردوون كە پێشمەرگە دێرینەكان بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەئێستاشدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان چاوەڕوانی پەرلەمانین”.

سەبارەت بەگواستنەوەی میلاكی خانەنشینانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، جەمیل هەورامی ڕەتیكردەوە هیچ بڕیارێك یاخود هەنگاوێكی لەو جۆرە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نرابێت و وتیشی: "بەغدا دابینكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم ناخاتە ئەستۆی خۆین بەڵكو دەیەوێ لەو پارەیەی كە دەینێرێت، موچەی ئەو خانەنشینانەی لێ بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە