پەیامی کورد... لەتیف رەشید بوو بە سەرکۆماری عێراق
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرۆسەیەکی دەنگداندا، لەتیف رەشید، زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بوو بە سەرکۆماری عێراق.
دەنگدانەکەی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق دوو گەڕ بوو و کێبڕکێی پۆستی سەرکۆمار لە نێوان هەریەک لە لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح بوو، لە لەگەڕی یەکەمدا لەتیف رەشید 157 دەنگی بەدەست هێنا و بەرهەم ساڵحیش 99دەنگی بەدەست هێنا، لە گەڕی دووەمیش لەتیف رەشید 162 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بوو بە سەرکۆماری عێراق و بەرهەم ساڵحیش 99 دەنگی بەدەست هێنا.
سەرکۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، ناوی تەواوی عەبدول لەتیف جەمال رەشیده، لە (10ی ئاب/ئۆگێستی 1944) لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە بەریتانیا و زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاری کردووە.
لە رۆژی (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە