پەیامی کورد … لە ڕێزبەندی دڵخۆشترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل لە پلەی یەکەمدایە
بەپێی نوێترین ریزبەند بۆ دڵخۆشترین وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق لە پلەی شەشەم و سوریاش لە کۆتا پلەدایە.
گۆڤاری گلۆبال فاینانس، کە کاری پۆلێنکردنی وڵاتانە، لە نوێترین راپۆرتدا دڵخۆشترین وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات.
وڵاتی ئیسڕائیل لە پلەی یەکەمدا دێت و بەحرەین لە پلەی دووەمدا دێت و ئیتمارات لە پلەی سێیەمدا، سعودیەش لە پلەی چوارەمدا و کوەیت لە پلەی پێنجەمدا، عێراق شەشەم، ئێران پلەی حەوتەم و لوبنان پلەی هەشتەم.
لهبارهی عێراق، كه لە پلەی شەشەمدا دێت گۆڤارهكه ئاماژە بەوە دەکات لە راپۆرتەکەیاندا پشتیان بەو زانیاریانە بەستووە کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەشیان کراوە دەربارەی عێراق.
لە کۆتایی ریزبەندییەکەشدا وڵاتی یەمەن دێت پاشان سوریا کە هیچ داتایەک لە بەردەستا نییە لەسەر ئەو وڵاتە.
لە پۆلێنکردنی وڵاتاندا پشت بە پێوەرەکانی ئابوری، ئاسایش و خۆشگوزاری دەبەسترێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە