پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان ڕادەگەیەنێت و بەرپرسێكی باڵای ئەو حزبە، دەڵێ: لەبەرئەوەی جموجۆڵی داعش زیادیكردووە، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە پێویستە.
محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی كەركوكی پارتی، ڕایگەیاند: بابەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان، لەچوارچێوەی ڕاگەیاندنەكاندایەو تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ووتیشی:” پێشمەرگە بەشێك بووە لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ناوچە دابڕێندراوەكان لەتیرۆرستان، ئێستاش لەنەبوونی هێزی پێشمەرگە، چالاكی و جموجۆڵی تیرۆریستان زیادیكردووە، بۆیە پێویست بەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات بەتایبەت كە ناوچەی جێناكۆكن و بوونی پێشمەرگەش بەپێویست دەزانین”.
سەبارەت بەدروستبوونی گرفت لەنەگەڕانەوەی پێشمەرگە، ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: “لەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، ئەگەر كورد بەشكۆی جاران نەگەڕێتەوە، بەدڵنیاییەوە گرفت بۆ كورد دروستدەكرێت”.
ڕەتیشیكردەوە، تا ئێستا بەڕێوەبردنی ئیدارەی هاوبەش بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان خرابێتە بواری جێبەجێكردنەوەو وتی:” هەنگاوی ڕەسمی لەوبارەیەوە نەنراوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە