تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری وتەبێژی حووسییەکانی یەمەنی سڕییەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری وتەبێژی حووسییەکانی یەمەنی سڕییەوە

پەیامی کورد... تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری وتەبێژی حووسییەکانی یەمەنی سڕییەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری "یەحیا سریع" وتەبێژی نیزامیی حووسییەکانی یەمەن کە کەسێکی سەر بە ڕژێمی ئێرانە بە تاوانی پێشێلکردنی ڕێساکانی توییتێر داخستووە.

تویتەر وێڕای داخستنی هەژماری تویتەری وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە هەر هەژمارێکی تویتەری بەهۆی پێشێلکرانی ڕێساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە دادەخرێت.

هەژماری تویتەری ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دانرابوو و وەکوو بڵاوکەرەوەی بەیاننامە و ڕاگەیەندراوەکانی حووسییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرا.

پێشتر یوتیوب سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دوای تۆمارکردنی ناوی حووسییەکانی یەمەن لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا، زۆیەک لە هەژمارەکانی ئەو گرووپەی سڕییەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە