پەیامی کورد ... ئێران چەند بەرپرسی دیکەی ئەمریکی گەمارۆدا
ئەم هەنگاوە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە ئێران تاوانبارە بە پەنادان بە ئەندامانی ئەلقاعیدە لە خاکی خۆیدا و سوپای قودس وەکوو مێحوەری سەرەکی تێرۆریسمی ناوچەکە دەناسرێت .
لە حاڵێکدا کە ساڵانێکە زۆرە ئەمریکا لە ئێران هیچ جۆرە سەرمایەگوزارییەکی نەکردووە و ئەم ووڵاتە لە ئێستادا لە ژێر فشاری گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان دایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ڕاستای جێبەجێ کردنی یاسای " بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەنگاوگەلی بۆندار و تێرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکە لیستەی بەرپرسانی ئەمریکی گەمارۆدراوی زیاتر کردووە .
ئەم هەنگاوە لە حاڵێکدا ڕوودەدات کە باس لە سەر دەرهێنانی ناوی سوپای پاسدارانی لە لیستەی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئارادایە و دەوترێت جگە لە بەردهاوێشتنی ڕووسیا ، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گەیشتن بە بەربەست بۆ گەیشتن بە گفتووگۆوەکان ، هەر ئەم بابەتەیە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " هەنگاوە بە ئەنقەستەکانی ئەمریکا لە ڕاستای سەپاندنی دۆخی قورسی ژیان لە سەر ئێرانییەکان ، لەوانەش ، لە ڕێگای بەربەستکردن لە دەستڕاگەیشتنی ئەوان بە دەرمان ، خزمەتگوزاری و کەرەستەی پزیشکی بە تایبەتی لە دۆخی هاتوە ئارای نەخۆشی کۆرۆنا و هەروەها مەحرووم کردنی ئەوان لە یاسای بنچینەیی خۆی ، ژیانی میلیۆنان ئێرانی خستووەتە مەترسی و کاریگەری نێگەتیڤی لە سەر هەبوونی ئەوان لە مافی ئابووری و کۆمەلایەتی خۆی هەبووە ، هەنگاوێکی لەم شێوەیە پێشێلکردنی ئاشکرای بنچینەی بۆنیادینی مافی نێودەوڵەتی و مافی بۆنیادی مرۆڤ و ڕاستی ئاشکرای تاوان لە دژی مرۆڤایەتی یە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە