جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: هیچ ئاهه‌نگێك به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ڕێوه‌ ناچێت

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: هیچ ئاهه‌نگێك به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ڕێوه‌ ناچێت

پەیامی کورد ... جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: هیچ ئاهه‌نگێك به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ڕێوه‌ ناچێت

 

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بۆ سەری ساڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەناچێت و مۆڵەت بە هیچ ئاهەنگێک نادەن.

 

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووه‌: "لەسەری ساڵ هیچ ئاهەنگ و مه‌راسیمێک لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەر ساڵ بەهیچ کەس و لایەنێک نەدراوە و ناشدرێت، چونکە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکرێن، پێویستە هاوڵاتیانیش رەوچاوی رێکارەکارەکانی خۆپارێزی بکەن".

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "بەڕێوەچوونی هەر ئاهەنگ و چالاکیەک پێویستی بە رەزامەندی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هەیە ئێمە وەک ژووری ئۆپەڕاسیۆن مۆڵەت بە ئاهەنگی سەری ساڵ نادەین".

 

کاڕەش، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌، "هەموو کات هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان، بێگومان بۆ شەوی سەری ساڵیش رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بەتایبەتی جەژنی کریستیانەکانیشە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە