تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٧١ كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە٥٢٣٦ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٧٧١ تووشبووی نوێی ڤیرووسەكە دەسنیشانكراون.

ووتیشی، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١ هاووڵاتی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٢ كەسی دیكەش چاكبوونەتەوە. 
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێم ٨٣ هەزار و ٣٧٦ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٢٦٣٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢ هەزار و ٧٢ كەسیش چاكبوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە