پەیامی کورد … له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه ده‌دات
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران به بێ لێبڕین، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات و ڕایدەگەیەنێت: مووچەی مانگی هەشت به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت و، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو تەواو دەکرێت.
د. جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه به‌ڵێنی داوه ئه‌و داهاته‌ی دێته ده‌ستی، پێشینە بۆ مووچه‌ی فەرمانبەران بێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی: ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت، حكومه‌ت درێغی نه‌كردووه، به تایبه‌ت له دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چ له ڕێگه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، یان ئه‌و داهاته‌ی له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و داهاتی ناوخۆوه كۆ ده‌كرێته‌وه، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت.
د. جووتیار باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌م مانگه مانگی دووەمە حکومەتی هه‌رێمی كوردستان مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كات، فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە مووچەی مانگی هەشت کە به‌بێ لێبڕینە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت و کێشەی تێدا نییە.
ناوبراو بۆ میدیایه‌كی پارتی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به‌م دواییه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی عێراق، تایبه‌ت به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌نجامدراوه، بۆ یه‌كه‌مجار مانگی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق 200 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، چاوەڕوانین لەو ڕۆژانە 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێردرێت.
جێگه‌ی باسه، لە ڕۆژی 25-8-2021ه‌وه دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت به‌بێ لێبڕین كراوه‌و، تاوه‌كو ئێستا چه‌ند شوێنێك مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە