ئەمرۆ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ لهبینایهى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و لیسته‌كانى نێوئهنجومهن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات
بە پێی زانیارییەکان دانیشتنه‌كه‌ى ئەمرۆی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای کەرکوک بۆ تاو توێكردنى ئه‌و كه‌یسه‌یه كهئهنجومهنى پارێزگا به نیازه به‌شێوه‌ی یاسایی داواى له‌سه‌ر تۆماربكات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایگەیاند: "به‌یاسا ئه‌و كه‌سانه ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌ستیان لهڕووداوهكانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌بووه كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌رو به ده‌یان هه‌زار كه‌س شاره‌كه جێبێڵن و ڕه‌وشێكى نائارام دروست ببێـت"، تا ئێستا ئه‌نجومه‌ن ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌من و ئاسایش تێیدا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە