پەیامی کورد... گروپێك ده‌سته‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیان هاككرد
گرووپێکی هاککەر دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی ئیمەیڵی ناوخۆیی کۆمپانیای پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ئێران و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانیان کردووە.
ئەو گرووپە بە ناوی "بلاك ریوارد" مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێری بە ڕێژمی ئێران داوە بۆ ئازادکردنی هەموو دەستبەسەرکراوانی سیاسی و خۆپیشاندەران .
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی كردووه كه به‌وته‌ی ئه‌وان كاریگه‌ری له‌سه‌ر "پڕۆژه‌ی پیسی ناوه‌كی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكان" ده‌بێت، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و گروپه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له شاره جۆربه‌جۆره‌كانی ئێران، ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به‌رخۆدانی ئێران ڕایگه‌یاند زیاتر له 400 كه‌س له نێو خۆپیشانده‌ران كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته ده‌ستگیركراون.
ڕێکخراوە مرۆییەکان ترسیان دەربڕیوە لەوەی ئەو چالاکە ئێرانیانەی کە لە کاتی سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەدا دەستبەسەر کراون کە بەهۆی مردنی مەهسا ئەمینیەوە سەریهەڵداوە، مەترسی ئەشکەنجەدان تاوه‌كو مردنیان هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە