پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی بڕیارێکی نوێ دەربارەی درووستکردنی کارتی ڤاکسین دەردەکات
بەڕێوبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، بڕیارێکی نوێ دەربارەی درووستکردنی کارتی ڤاکسین دەرچووە، ئەویش پێشتر کارتی ڤاکسین تەنھا لەڕێگەی پاسپۆرت دەردەھێندرا، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی ناسنامە و کارتی نیشتیمانیش کارتی ڤاکسین دەردەھێندرێت، ئەوەی کارتی ڤاکسین یشی پێ نەبێت ناتوانێت سەردانی ھیچ وەزارەتێک بکات.
حەربی کەتۆ، بەڕێوبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ووتی : "پێشتر وەکوو وەزارەتی تەندرووستی کارتی ڤاکسین تەنھا لەسەر پاسپۆرت دەردەھێندرا، بەڵام ئێستا بڕیارێکی نوێمان داوە کە کارتی ڤاکسین لەسەر ناسنامە و کارتی نیشتیمانی درووست دەکرێت و ھەر ھاووڵاتیەک بیەوێت دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو دوو بەڵگەنامەیەش کارتی ڤاکسین دەربێنێت، بەڵام ئەوەی پاسپۆرت بۆ دەرەوەی ووڵاتە و ئەوەی ناسنامە و کارتی نیشتیمانی بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەکاردێت، بەمەرجێک دوو ژەمی ڤاکسینی وەرگرتبێت".
حەربی کەتۆ، باسی لەوەشکرد: "ھەرسێکی یەک جۆرە کارتە و تەنھا ئایدیەکەی دەگۆڕین کە چ جۆرە بەڵگەیەکە، پاسپۆرتە یاخود ناسنامە یان کارتی نیشتیمانییە".
بەڕێوبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندرووستی ڕوونیشی کردەوە: "لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر ڕوو لە بنکەکانی ڤاکسین دەکات و ڕۆژانە نزیکەی ١٥ ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان ڤاکسین وەردەگرێت، ھاوکات ئەوانەی ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە ملیۆن و٢٠٠ ھەزار کەس دەبێت و، ژەمی دووەمیش ٩٠٠ ھەزار کەس و، ژەمی سێ یەمیش ١٥ ھەزار کەس دەبێت".
کەتۆ ئاماژە بەوەش دەکات: "ئێستا سەردانیکردنی وەزارەت و فەرمانگە حکوومیەکان بۆتە مەرج و پێویستە بۆ ھەر شوێنێکیان بڕوات کارتی ڤاکسینی پێبێت، ئەگەرنا ڕێگەی پێنادرێت سەردان بکات،
ھەروەھا وتیشی، ئێستا دوو جۆر ڤاکسین لامان ھەیە، ئەوانیش سینۆفار، ڤایزەرە، ئاسترازینکا بەکار ناھێنن، چوونکە حکوومەتی عێراق نایکڕێت".
لەکۆتایشدا ووتی: "تا ئێستا نزیکەی ٣٦٠ ھەزار کارتی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان درووست کراوە و بەردەوامیش کارتی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیان درووست دەکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە