پەیامی کورد ... بەرپرسانی ڕێکخراوی " CIA " نیگەرانن
بەرپرسانی ڕێکخراوی " CIA " بۆ ڕووداوەکانی ئێستای ئەمریکا نیگەرانن
بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ڕێکخراوی " CIA " ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، وەک سەدام حسێن و معەمەر قەزافی هەڵدەسەنگێنن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گۆرگ میلەر ، ڕۆژنامەوانی واشینتۆن پۆست بە پێداچوونەوەی ئەو خاڵگەلێکی جۆراوجۆر بەم دەرئەنجامە گەیشتووە کە بەرپرسانی ئێستا و پێشوویڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا " CIA " لە لێکچووەکانی نێوان ڕووداوەکانی ناڕەزایەتی لەم ووڵاتە و نیشانەکانی لەناوچوون و یاخود بەرەو پاشەوە چوونی دیموکراسییەت ، نیگەرانی خۆیان دەربڕی .
ئەم ڕۆژنامەیە دەنووسێ ، ئەو باوەڕەی ترامپ درووستی کردووە ، لە لایەن باقی ئەندامانی دەوڵەتەوە زیاتر کراوە .. مارک ئێسپێر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە قائیمقامەکان کردووە کە لە سەر مەیدانی تێکهەڵچوون دا بەهێز بن .دەوری خەڵکی ناڕازی بدەن ، بە جۆرێک کە شارەکانی ئەمریکا ، ناوچەی شەڕی دەرەکی بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە