بەپەلە ... باری نائاسایی لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا ١ میلیۆن کەسی ئاوارە کرد

بەپەلە ... باری نائاسایی لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا ١ میلیۆن کەسی ئاوارە کرد

دوابەدوای ڕوودانی گەردەلوولی فلۆڕانس لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا و هەروەها واشینتۆنی پایتەختی ئەمریکا دۆخی نائاسایی ڕاگەێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن، گەردەلوولی فلۆڕانس خەریکە نزیک دەبێتەوە بە کەنارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و هەر بۆیە لە ویلایەتەکانی ڤیرجینیا، کارولینای باکووری و باشوور، مێرینلەند و جۆرجیا دۆزی نائاسایی ڕاگەێندراوە و فەرمان دراوە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو ویلایەتە ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن.

هێزی ئەو گەردەلوولە لە ١٠ بۆ ١١ی سێپتەمبەر لە ئاستی ٤ ئەوە بۆ ڕۆژی ١٢ی سێپتەمبەر بۆ ئاستی ٢ دابەزیوە بەڵام ئەو پرسە زۆر جێگای نیگەرانییە ، چوونکە بارانی بەهێزتر و ترسی ڕوودانی سەیلاو لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەمریکا هەیە ؛ پێشتر خێرایی ئەو گەردەلوولە ٢٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خەمڵێندرابوو و ئێستا چاوەڕوان دەکرێت بە لاواز بوونەوەی لە کەنارەکانی کارۆلینای باکووری، مەترسی ڕوودانی سەیلاو لە ئەو ناوچە هەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە