پەیامی کورد... لە ڕۆژێکدا ١٢ بەندکراوی بەلووچ لە سێدارە دران
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، لە تاوانێکی گەورەدا، لەلایەن بەرپرسانی ڕژێمی ئێرانەوە ١٢ بەندکراو کە یەکیان ژن بووە لە بەندیخانەی ناوەندیی "زاهیدان" بەکۆمەڵ لە سێدارە دران.
پێش ئەو لەسێدارەدانە بەکۆمەڵە، سێ بەندکراوی دیکە لە ڕۆژەکانی ٧ و ٨ و ١٠ی جۆزەردان لە بەندیخانەی "دەستگرد"ی شاری "ئیسفەهان" و بەندکراوێکی دیکە لە "زەنجان" لەلایەن ئەو ڕژێمە لە سێدارە دراون.
لەو پەیوەندییەدا ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها یەکێتیی ئەورووپا، وڵاتانی ئەندامی بۆ مەحکوومکردنی ئەو هەوڵەی ڕژێمی ئێران و هەوڵی خێرا بۆ ڕزگارکردنی گیانی هەزاران بەندکراو کە لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەدان، بانگهێشت کردووە.
هەروەها داوایان کردووە کە دۆسیەی تاوان و سیستەماتیکی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی ئەو ڕژێمە بدرێت بە شوورای ئەمنییەت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە