پەیامی کورد ... کاسبکارێکی خەڵکی بانە لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە کوژرا
بەگوێرەی ڕاپۆرتیکی ڕێکخراوی هەنگاو، شەوی هەینی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی «کەریم ئاوا» ی بانە بە ناوی سەعدی پیران ٣٥ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
هێزەکانی سوپای پاسداران لە سێ ڕێیانی «بۆین» و بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەعیدی پیران کردووە و چەند گوللە بەر سەری کەوتووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە کە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
تەرمی سەعیدی پیران کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە ئەمڕۆ لە گوندەکەی خۆیان ئەسپەردەی خاک کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە